
عەلی زەیدی و تۆم باراک لە واشنتۆن کۆبوونەوە
باسک نێت
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز عەلی فالح زەیدی، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە بەکاتی بەغداد، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا پێشوازی کرد لە نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق بەڕێز تۆم باراک.
لە میانی دیدارەکەدا ئاسۆی هاریکاری هاوبەشی نێوان عێراق و ویلایەیەیەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێ کرا.
هەروەها لە دیدارەکەدا ڕێڕەوی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشکەوتنی ئەم دواییانە و ڕێگاکانی فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هاوبەشی خرایەڕوو.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکان و ڕۆڵی سەرەکی عێراق لە لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکان و بەشداریکردن لە هێورکردنەوەی دۆخەکە لەسەر ئاستی ناوچەیی تاوتوێی کرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
14ی تەمموزی 2026




