
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یەکەم وتاری دوای دەستبەکاربوونی رایگەیاند، “بە هەموو توانامانەوە کار دەکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە گرنگییەوە باسی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کرد و وتی، “بە هیچ شێوەیەک پڕۆژەکان دواناخەین بۆ باشترکردنی ئاو، کارەبا و رێگەوبان”.
عەلی زەیدی وتیشی، دابینکردنی “یەکسانی و دادپەروەری” کاری لەپێشینەی کابینەکەی دەبێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، “عێراق بە ئاڵنگارییەکی زۆردا تێدەپەڕێت و هەموو کارێک دەکەین بۆ باشترکردنی ژیانی هاووڵاتییان”.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




