جیهانهەواڵ

عەلی لاریجانی: ئێران دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا ناکات

عەلی لاریجانی:
ئێران دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا ناکات

باسک نێت
عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەڵێت: ئێران دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا ناکات.
جەختیشدەكات لەوەی، ترەمپ ناپاكی لەگەڵ دروشمی “سەرەتا ئەمریکا” کردووەو دروشمی “سەرەتا ئیسرائیل” پیادە دەكات.

لاریجانی لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی: خەیاڵەكانی ترەمپ تەواوی ناوچەکەی کێشكردووەتە ناو شەڕێکی ناپێویستەوەو ئێستاش مافی خۆیەتی نیگەران بێت سەبارەت بە زیانی زیاتری ئەمریکا، بەڕاستی جێگەی داخە بە پارەو خوێنی ئەمریكیەكان قوربانی دەدات بۆ بەدیهێنانی خواستە ناشەرعییە فراوانخوازییەکانی ناتانیاهۆ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close