
حەماس و چەند گروپێکی دیکەی فەڵەستینی رایدەگەیەنن، کە رەشنووسی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بەوەی کە هێزی نێودەوڵەتی بێتە غەززە و بەڕێوەی ببات، قبوڵ ناکەن.
حەماس دەڵێت باشترین بژاردە ئەوەیە ئەو هێزەی دێتە غەززەوە عەرەبی-ئیسلامی بێت.
باوەڕیشیان وایە هێزی نێودەوڵەتی رێگە خۆش دەکات بۆ زاڵبوونی دەسەڵاتی بێگانە بەسەر بڕیاردانی فەڵەستینییەکان و مافیان لە بەڕێوەبردنی خۆیاندا لاواز دەکات.
هاوکات، رەتیدەکەنەوە چەکداماڵن و دەڵێن ئەمە بابەتێکی ناوخۆییە، هێزە نێودەوڵەتییەکەش لە خزمەتی ئیسرائیلدا دەبینن و دەڵێن هەر هێزێک بێتە غەززە دەبێت لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بێت نەک تەلئەبیب.
لەلایەکی دیکەوە، ئیسرائیل دەڵێت ئەرکی هێزی نێودەوڵەتی ئەوە دەبێت کە حەماس لە چەک داماڵێت نایانەوێت حەماس چەکی بەدەستەوە بێت.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



