ئابووریجیهانهەواڵ

لەم وڵاتە گه‌وره‌ترین كانگای زێڕ دۆزرایه‌وه‌

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، وڵاتی چین گه‌وره‌ترین كانگای زێڕی خۆی له‌مێژودا دۆزیه‌وه‌ به‌ یه‌ده‌گی گه‌وره‌ی هەزار و 444 تۆن مەزندە دەکرێت و بە گوێرەی چاوگە فەرمییەکانی وڵاتەکە، كانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پارێزگای لیاونینگ له‌ بەشی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی چین.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو گەورەترین کانگای زێڕە کە لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە لە دوای دامەزراندنی کۆماری گەل لە ساڵی 1949 و کانگاکە 2 ملیۆن و 586 هەزار تۆن کانزای تێدایە کە 0،56 گرامە لە هەر تۆنێکدا، بەمەش دەکاتە نزیکەی هەزار و 444 تۆن زێڕ و لەلایەن هەزار تەکنیکار و کرێکارەوە بۆ ماوەی 15 مانگ کاری لەسەر کراوە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close