عێراقهەواڵ

 وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

باسک نێت

وەزارەتی دارایی عێراق:

دواكەوتنی خەرجكردنی موچەی ئەم مانگەی خانەنشینان هۆكارەكەی بەتەواوەتی تەكنیكییەو، پەیوەندیدارە بە سیستەمی خەرجكردن و حەواڵەی بانكییەوە.

دواكەوتنی خەرجكردنی موچەی خانەنشینان هیچ پەیوەندییەكی بە بوونی نەختینەی داراییەوە نییە.

پارەی تەرخانكراو بۆ ئەم موچەیە بەتەواوەتی مسۆگەرەو پێشوەختە لەچوارچێوەی بودجەی گشتیدا تەرخانكراوە.

تیمە هونەرییەكان بە هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە بانكییە تایبەتمەندەكاندا بەدرێژایی كات بەردەوامن لە كاركردن بۆ گەرەنتیكردنی دەستپێكردنەوەی خەرجكردن لەماوەیەكی كورتدا.

جەخت دەكەین لەوەی سەرجەم بڕە پارەی پێویست لە حسابی گەنجینەی حكومەتدا بەردەستەو ئەوەی روویداوە دواكەوتنێكی كە پەیوەندی لە پرۆسەی گواستنەوەی نێوان بانكەكان و سیستەمی پارەكانی ئەلیكترۆنییەوە هەیە، بەوهۆیەوە وادەی پارەداركردنەكە پەكیكەوتووە.

پابەندی تەواوەتی خۆمان نیشان دەدەین بە دەستەبەركردنی موچە لە مانگەكانی داهاتوودا بەشێوەیەكی رێك و پێك.

هەوڵەكان بۆ قۆستنەوەی بابەتی دواكەوتنی موچەو تێكەڵكردنی بە كەمپەینی سیاسی و ئامرازی ناشیرینكردن بەهۆی نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكانی ئایندەوە، رەتدەكەینەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close