
حكومه‌تی بریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، ڕێگری له به‌رپرسانی ئیسرائیلی كردوه كه به‌شداری پێشانگای چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له‌نده‌ن بكه‌ن.
باسک نێت
وته‌بێژی حكومه‌تی بریتانیا به رۆژنامه‌ی (پۆلیتیكۆ)ی ڕاگه‌یاند، شاندی ئیسرائیل بۆ به‌شداریكردن له‌مساڵدا بانگهێشت ناكرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاری حكومه‌تی ئیسرائیل بۆ په‌ره‌پێدانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی له غه‌ززه هه‌ڵه‌یه‌ك بوه، له ئه‌نجامدا ده‌توانین پشتڕاستیبكهینهوه كه هیچ شاندێكی حكومه‌تی ئیسرائیل بانگهێشت ناكرێت بۆ به‌شداریكردن له پێشانگاكه‌دا.
باسی له‌وه‌شكردوه، ده‌بێت چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی هه‌بێت بۆ كۆتاییهێنان به‌م شه‌ڕه له ئێستادا، له ڕێگه‌ی ئاگربه‌ستێكی ده‌ستبه‌جێ و گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كان و زیادكردنی به‌رچاوی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه.
له‌نده‌ن له چه‌ند مانگی ڕابردودا هێواش هێواش فشاره‌كانی له‌سه‌ر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل زیادكردوه بۆئه‌وه‌ی پاڵ به‌رەو ئاگربه‌ست بڕۆن.




