
باسک نێت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر ته‌قه‌كردن له كونسوڵخانه‌ی عێراق له شاری ئیستانبوڵی توركیا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، كاتژمێر 9ی شه‌وی هه‌ینی 21ی ئاداری 2025، له‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌وه چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو، ته‌قه‌یان به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف له باڵاخانه‌ی كونسوڵخانه‌ی عێراق له ئیستانبوڵ كرد و هه‌شت فیشه‌كیان به باڵاخانهكهوه ناوه و بۆ شوێنی نادیار ڕۆشتوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له دوای ڕووداوه‌كه به‌په‌له كونسوڵی گشتیی عێراق و نوێنه‌رانی كونسوڵخانه‌كه چوونه شوێنی ڕووداوه‌كه، بۆ زانینیی ورده‌كاری رووداوه‌كه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا شه‌قامی به‌رده‌م كونسوڵخانه‌كه‌یان داخست و ده‌ستیان به لیكۆڵینه‌وه كرد ئه‌وه‌ش به ئاماده‌بوونی نێرده‌ی دیپلۆماسی عێراق.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كردووه به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له رووداوه‌كه بكه‌ن و ده‌ستدرێژیكاران ڕووبه‌ڕووی یاسا بكه‌نه‌وه.




