جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

عێراق باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تاران دەکشێنێتەوە

دوای هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر هەولێر و راگەیاندنی بەرپرسیارێتی هێرشەکە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگهێشت کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دوای هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر هەولێر، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی نەسیر عەبدولموحسین باڵیۆزی خۆی لە تاران کردەوە

بانگهێشتکردنەوەی باڵیۆزەکەی لە تاران لەلایەن عێراقەوە بۆ راوێژکردنە لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر هەولێر کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس و برینداربوونی شەش کەسی دیکە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close