عێراقهەواڵ

باڵیۆزخانەی سوریا لە بەغداد ئاڵای نوێی سوریای هەڵكرد

باڵیۆزخانەی سوریا لە بەغداد ئاڵای نوێی سوریای هەڵكرد

باڵیۆزخانەی سوریا لە بەغداد ئاڵای نوێی سوریای هەڵكرد، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت حكومەتی ئینتیقالی لە دیمەشق بڕیاریدا وەكو ئاماژەیەك بۆ قۆناغی دوای رژێمی بەشار ئەسەد، پشت بەم ئاڵا نوێیە ببەسترێت.
ئۆپۆزسیۆنی چەكداری سوریا رۆژی یەكشەممەی رابردوو شاری دیمەشقی پایتەختی كۆنترۆڵ كردو كۆتایی بە حوكمڕانی بنەماڵەی ئەسەد هێنا.
روسیاو عێراق كە پشتیوانی خۆیان بۆ رژێمی ئەسەد لەبەرامبەر هێرشی گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن راگەیاندو تەنانەت حكومەتی محەمەد شیاع سودانی هێزی رەوانەی سنوری نێوان عێراق و سوریا كرد

بەبێدەنگی گۆڕانكارییە نوێیەكەی سوریایان قبوڵكردووە، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش كە لەدوای سەرهەڵدانی راپەڕینی جەماوەریی سوریاوە لە 2011وە پشتیوانی بەهێزی بەشار ئەسەد بوو، بەپێی قسەی ئاژانسی (رۆیتەرز) تارانیش دەستی بە پەیوەندی كردووە لەگەڵ سەركردە سیاسییەكانی نوێی سوریا.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close