
لەتەواوی عێراق دەیان کەس بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانیان لەدەستداوە
باسک نێت
وەزارەتی تەندرووستیی عێراق ئاشکرایکرد: لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەکۆی 296 حاڵەتی تووشبوون بەنەخۆشیی تای خوێنبەربوون، 42 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
ڕوونیشیکردەوە: پارێزگاى زیقار لەڕووی توشبوون بەنەخۆشییەكەو ژمارەی گیان لەدەستدان لەپێشەوەی سەرجەم ناوچەکانی عێراقەوەیە.
لەزیقار؛ 114 توشبوو هەن، 11 حاڵەتی گیان لەدەستدانیشی تێدا تۆمارکراون.
لەکەرکوکیش لەسەرەتاکانی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، چەند حاڵەتێک تۆمارکران و حاڵەتی مردنیش هەبوو.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




