جیهانهەواڵ

رژێمی پێشوو نزیکەی یەک ملیۆن کەسی کوشت و نزیکەی ١٤ ملیۆن کەسی ئاوارە کرد

ئەحمەد شەرع:
” کاردەکەین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی یاسا لە سوریا”
باسک نێت
ئەحمەد شەرع، سەرۆكی راگوزەری سوریا، لە کۆبونەوەکانی خولی ٨٠ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان:

سوریا وەرزێكی نوێ دەست پێدەکات ناونیشانەكەی ئاشتیە.

بەڵێن دەدەم هەموو ئەوانەی خوێنی بێتاوان رشتووە، رادەستی دادگایی بکرێن.

گروپە چەکدارەکانمان هەڵوەشاندووەتەوەو پرەنسیپی کۆنترۆڵکردنی چەکمان جێبەجێ کردووە.

کارمان کردووە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی دەسەڵات، داوای گفتوگۆی نیشتمانیمان کردووەو بەردەوامین لە هەڵبژاردنی پەرلەمان.

کاردەکەین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی یاسا لە سوریا.

داوای هەڵگرتنی تەواوەتی سزاکان دەکەین بۆ ئەوەی نەبێتە ئامرازێك بۆ سەرلەنوێ‌ کۆت و بەندکردنی سورییەکان.

رژێمی پێشوو نزیکەی یەک ملیۆن کەسی کوشت و نزیکەی ١٤ ملیۆن کەسی ئاوارە کرد

نزیکەی دوو ملیۆن ماڵی وێران کرد.
سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پاڵپشتی گۆڕانکاریان لە سوریا و ئیرادەی سورییەکانیان کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close