
ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌ركوكیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگای كه‌ركوكن ئه‌گه‌ر ناوت تۆماركردووه یان تا ئێستا ناوت تۆمار نه‌كردووه له قۆناغی یه‌كه‌می سه‌رژمێری (گه‌مارۆسازی و ژماره‌دانان).
له قۆناغی دووه‌م لیژنه گه‌ڕۆكه‌كان له ڕۆژانی (١٦٫١٧٫١٨٫١٩)ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی ماڵه‌كان ئه‌كه‌ن به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوی ئه‌ندامانی خێزان ئه‌مه دواین ده‌رفه‌ته بۆ تۆی كه‌ركوكی، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كانی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت له‌و ماڵه دانێی كه بژمێره‌كان سه‌ردانی ئه‌كه‌ن.
وه هه‌روه‌ها له دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق خۆشبه‌ختانه ئه‌و بڕیاره دراوه كه سه‌رژمێری ۱۹٥۷ بنه‌مایه له ته‌واوی سنوری ناوچه كوردستانیه‌كان به‌ڵام باشترین بژارده بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی كه‌ركوكی بوونت ئه‌وه‌یه خۆت و ته‌واوی خانه‌واده‌كه‌ت له كه‌ركوك ناوتان تۆماربكه‌ن بۆیه تكا ئه‌كه‌ین به زووترین كات پێویسته له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه كه كۆتا ده‌رفه‌ته به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كانتان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه بكه‌ن كه ئه‌تانه‌وێ ناوتانی لێ تۆمار بكه‌ن.
له كۆتایدا به‌ئومێدین سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ی كه هه‌یه وه‌كو گه‌لی كورد به كه‌مترین زیان لێی ده‌ربازبین ئه‌وه‌ش ئه‌سته به‌داخه‌وه.
نوسینگه‌ی كه‌ركوكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان