ئاژانسی شەفەق نیوز ڕایگەیاند
باسک نێت
“چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بڕیاریدا لەم هەفتەیەدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە هەڵبژێرێت”.
ئاژانسی شەفەق نیوزی عێراقی، ئەمشەو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند” ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە ماڵی هادی عامری کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا”.
باسی لەوەشکرد: “لە کۆبوونەوەکەدا هەموو لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ڕۆژی پێنج شەممە ئەم هەفتەیە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023دادگای باڵای فیدراڵی دوای چەندین سكاڵا دژی محەمەد حەلبوسی، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامییەتی حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە