
لەشەوی رابردووەوە (63) كەس لە غەززە شەهید و دەیانی دیكەش برینداربوون
باسک نێت
سەرچاوە پزیشکییەکانی فەلەستین ئەمڕۆ رایانگەیاند: لە دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، بە تایبەتی شاری غەززە و خان یونس، تا ئێستا ٦٣ کەس کوژراون و دەیان کەسیش برینداربوون.
ئیسرائیل دوای ئەوەی حەماسی بە پێشێلکردنی رێککەوتنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد، ئێوارەی رۆژی سێشەممە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە دەست پێکردەوە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی کرد هێرش بۆ سەر كەرتی غەززە دەستپێبكاتەوە.
لای خۆیەوە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل حەماسی تۆمەتبار کرد بە هێرشکردنە سەر هێزەکانی و هەڕەشەی ئەوەشی كرد ئەو گروپەکە باجێکی قورس دەدات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




