
وەزیری دەرەوەی ئێران:
دەبێت سەركردەكانی ئیسرائیل بزانن تاوانەكانیان بەبێ سزا تێناپەڕێت
باسک نێت
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران:
وڵاتەكەی دەستەوسان ناوەستێت، لەحاڵەتی سەرهەڵدانی جەنگێكی سەرتاسەری لە لوبنان، هۆشدریشدا لەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر لێواری كارەساتێكی گشتگیرە.
ئیسرائیل هەموو هێڵە سورەكانی تێپەڕاندووەو، پێویستە لەسەر ئەنجومەنی ئاسایش دەستوەردان بكات، بۆ گێڕانەوەی ئاشتی و ئاسایش،
وڵاتەكەی پشتیوانی لوبنان دەكات بە هەموو رێگایەك، ئەگەر ریتمی جەنگەكە بەرەو هەڵكشان بڕوات.
پێویستە سەركردەكانی داگیركەری ئیسرائیل بزانن، تاوانەكانیان بەبێ سزا تێناپەڕێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە