
مەسعود پزشكیان:
ئێران هەمیشە ئامادەی گفتۆگۆیە لەبارەی رێككەوتنە ئەتۆمیەكە
“ئەمریكا كشاوەتەوەو توندترین سزای سەر گەلی ئێراندا سەپاندووە”
باسک نێت
مەسعود پزشكیان, سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێران, رایگەیاند: ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی كشاوەتەوەو توندترین سزای بەسەر گەلی ئێراندا سەپاندووە, بەڵام كۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە ئامادەبووە بۆ هەر گفتوگۆیەك لەوبوارەدا, بەلەچاوگرتنی سەرجەم لایەنەكانی بەدیهێنانی مافەكانی گەلی ئێران.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویكردووەتەوە: پزشكیان لەمیانی پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن, وتویەتی: ئێران هەمیشە هەوڵدەدات بۆ چەسەپاندنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەكەو جیهان, ئەمریكا لەسەرەتادا لە پلانی كاری گشتگری هاوبەش كشاوەتەوەو, دواتر توندترین سزای بەسەر گەلی ئێراندا سەپاندووە, لەگەڵ ئەوەشدا ئێران بەردەوام ئامادەی گفتوگۆیە.
.