جیهانهەواڵ

وتەبێژی ئوومەت پێش شەهیدبوونی نامەیەکی نوسییەوە ‌

سوهەیب کەحلوت، بانگخوازی غەززە: ماوەیەکی کەم پێش شەهیدبوونی، وتەبێژ نامەیەکی دەستنووسی بۆ ناردم و تیایدا نووسیبووی (دوعاکانم بۆت، بێ پچڕانە!)

خۆش بە حاڵی سوهەیب کە ئەمینی ئوممەتێک (دوعای بێ پچڕان)ی بۆ کردووە!

سوهەیب لە وەسفی وتەبێژی شەهید نووسیوویەتی:

ڕەحمەتی خوای لێبێت، لە منداڵییەوە زیرەک و بلیمەت بوو، بەدەستوبرد و وریا بوو، ڕۆحێکی چالاک و دڵێکی پڕ نووری هەبوو، باش و بەبەزەیی بوو، دۆستایەتی دەکرد و دۆستایەتیشی لەگەڵ دەکرا، کەمدوو بوو، بە زەحمەت دەتوانیت ناخی و هەستەکانی بزانیت، بەڵام ئەگەر دەرکەوتایە سەرسامی دەکردی، قورئانی لە منداڵییەوە لەبەر کردبوو و واتاکانی لە دایک و باوکییەوە وەرگرتبوو.

سەبارەت بە خوێندنەکەی، لە هەموو قۆناغەکانی خوێندنیدا پێشەنگ بوو تاوەکو بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا، ویستی دکتۆرا بەدەستبێنێ، بەڵام سەرقاڵی ڕێگەی نەدا تەواوی بکات!

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close