
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی بڵاوكردەوە كە لە رۆژی 6-7-2024 تا 12-7-2024، بڕی 16 ملیار و 528 ملیۆن و 38 هەزار و 239 دینار بووە.
ماڵپەڕەكە ئاشكرایكردووە، رێژەی 78%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە و 5% بە شێوەی چەك و 18%یش داهاتەكەش بەشێوەی مەقاسە بووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



