كوردستانهەواڵ

کارەسات ڕویدا و چوار قوتابی گیانیان لە دەستدا

​پاسێکی خوێندکاران لەسەر ڕێگەی گشتیی کەلار – کفری وەرگەڕاو چەندین قوربانیی لێکەوتەوە

باسک نێت-گەرمیان

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان، کەمێک بەر لەئێستا لەئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی گشتیی کەلار – کفری، کە تیایدا مینی پاسێکی گواستنەوەی قوتابیانی ئامادەیی باکووری قەزای کەلار وەرگەڕاوە.

لەئەنجامی ڕووداوەکەدا، چوار قوتابی گیانیان لەدەستداوەو حەوت قوتابی تریش برینداربوون، کە ئەو قوتابیانە بەمەبەستی گەشتی زانستی چووبوون، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیاندا تووشی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close