ئاژانسی تاسی ڕووسی بڵاویکردەوە، بە فەرمانێکى سەرۆکى ڕووسیا شەوی ڕابردوو سێرگی شۆیگو لە پۆستى وەزیرى بەرگریى ڕووسیا دووخرایەوە و کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکە.
ئاژانسی تاسی ڕووسی لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە فەرمانێکى ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکى ڕووسیا، شەوی ڕابردوو سێرگی شۆیگو لە پۆستى وەزیرى بەرگریى ڕووسیا دووخرایەوە و کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی نووسراوەکەى پوتن، ئەندریە ڕیمۆڤیچ بیلاوسۆڤ وەک وەزیری نوێی بەرگریی ڕووسیا دیاریکراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ڤلادمیر پوتن سێرگی ئیڤگینیڤج ناریشکینی وەک سەرۆکى دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی رووسیا و ڤلادمێر ئەلیکسەندەرۆڤیج کۆلۆکۆلتیسڤی وەک وەزیری ناوخۆی ڕووسیا دیاریکردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە