عێراقكوردستانهەواڵ

هۆکاری نەهاتنی مووچەی مانگی چوار چی بوو

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی ھەرێم ئاشكرادەكات و دەڵێت، “پێدەچێت تا كۆتایی ئەم ھەفتەیە بەغداد پارەكە رەوانەی ھەرێم بكات”.

باسک نێت

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بەھۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی هەبووە لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران بۆیە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستانی كردووەتەوە و جارێكی دیكە وەزارەتی دارایی پێداچوونەوەی بە لیستەكەدا كردووە و كەموكورتییەكانی چارەسەركردووە و ناردوویەتییەوە بۆ بەغداد، بۆیە وردبینی لیستی مووچە دواكەتووە.

ڕاشیگەیاند، پێدەچێت تا كۆتایی ئەم ھەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی ھەرێم بخاتە سەر ھەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close