هەواڵ
تاوەکو ئێستا 31 كه‌س به‌هۆی به‌دخۆراكی له غه‌ززه گیانیان له‌ده‌ستداوه

ئاژانسی ناوه‌ندی سه‌رژمێریی فه‌ڵه‌ستین ڕایگەیاند، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگیی حه‌ماس – ئیسرائیل، به‌هۆی وشكبوون و به‌دخۆراكی، 31 كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
باسک نێت
باسی لەوەشکردووە، له‌سه‌دا 90ـی منداڵانی غه‌ززه به‌هۆی كه‌می خۆراك و برسییه‌تییه‌وه، تووشی نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده بوونه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی له‌باربردن و له‌دایكبوونی پێشوه‌خته له غه‌ززه به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای تێپه‌ڕینی 183 رۆژ له جه‌نگی غه‌ززه، تاكو ئێستا 33 هه‌زار كه‌س شەهیدن و كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە