كوردستانهەواڵ

بکوژێک لە هەولێر دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژێکی راگەیاند، کە لە ئەنجامی دەمەقاڵە لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل لە یەکێک لە کافتریاکانی قەزای خەبات کوژراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، “شەوی رابردوو هێزەکانمان ئاگادار کرانەوە بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە کافتریایەک لە قەزای خەبات، دوای گەیشتنی هێزەکانمان، دەرکەوت لەنێو کافتریایەکە بووەتە دەمەقاڵیان لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل و لە ئاکامدا تەقە دروست بووە، لەم نێوەندەدا کەسێک بەناوی (سیداد مەسعود سمایل)، تەمەن (25) ساڵ کوژراوە”.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە “لە ماوەی کەمتر لە چوار کاتژمێر تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە بەناوی (ك. ص. ك.) لەلایەن هێزەکانی پۆلیس دەستگیر کرا، لە ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ رێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و رەوانەکردنی تۆمەتباری ناوبراو بۆ دادگا”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close