كوردستانهەواڵ

كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە ھاووڵاتییان زیاد دەكرێن

دوای ئەوەی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات كەوتەكار، بەرھەمھێنانی كارەبای ھەرێمی كوردستان بۆ 3500 مێگاوات زیادیكردووە. بەمەش كاتەكانی كارەبا بە ھاووڵاتییان بۆ 21 كاتژمێر زیاد دەكرێت.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات ئاشكرای كرد “ئێوارەی رۆژی شەمە 1/8/2020، ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی ئیشپێكردنی یەكەی دووەمی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەباتی كرد و بە سەركەوتوویی توانرا وێستگەكە بەتەواویی توانای خۆیەوە بەكاربخرێت، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە  3400 بۆ 3500 مێگاوات، بەم بڕە كارەبایەش  توانرا بەتێكڕا 20-21 كاتژمێر كارەبا بدرێت بە هاووڵاتییان”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close