بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیكاروانی شەهیدانكوردستان

دیداری ڕابەری گشتی لەگەڵ بنەماڵە شەهیدانی دەڤەری ڕاپەڕین

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤/١/٢٠٢٤ لەژێر چاودێری مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی، مەڵبەندی ڕێکخستنی ڕانیەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەفتەی شەهیدانی بزووتنەوەی ئیسلامیدا، مەراسیمی شکۆی لە هەفتەی شەهیدانی بزووتنەوەی ئیسلامیدا ڕێکخست.

باسک نێت – ڕانیە
بەڕێز ڕابەری گشتی بەیاوەری وەفدێکی باڵا لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لەو مەراسیمەدا مەدالیای ڕێزلێنان و ئاڵتوونی بەخشی بە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و لە ووتەیەکدا ئاماژەی بەڕۆڵی شەهیدان و گرنگی دەڤەری ڕانیە و بتوین و پشدەر کرد لە مێژووی خەباتی دووردرێژی بزووتنەوەی ئیسلامیدا.

دووپاتیشیکردەوە کە خوێنی ئەوان قەڵغان و پەرژینی پاراستنی ئەم ئەزموونە بووە.
دوواتر باسی لە جوامێری و قارەمانێتی ئەو پۆلە پێشمەرگەیە کرد کە بە خوێنیان بزووتنەوەی ئیسلامیان پێ پاراست.


ئاشکراشیکرد، ئێمە وەک بزووتنەوەی ئیسلامی قەرزداری خوێنی شەهیدەکانمان و بنەماڵە سەربەرزەکانیانین و
داوای لێبوردنی کرد کە وەک پێویست لە داواو مافەکانیاندا ڕۆڵمان نەبوویە، ئەویش بەهۆی ئەو کێشەو گرفتانەی کە بەردەوام بۆ بزووتنەوە دروست دەکرێت.


هاوکات ئاشکراشیکرد، لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو ئەگەر گۆێڕایەڵی مامۆستا مەلا عوسمان و بزووتنەوەی ئیسلامی بکرایە دۆخی ئێستای کوردستان وەک ئێستای لێنەدەهات و ئێستاش درەنگ نیە و پێویستە هێزێکی عەقیدەیی بۆ کوردستان دابمەزرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close