تەندروستی
10 خۆراک زیرەکی منداڵ زیاد دەکەن

باسک نێت – تەندروستی
١- ماسی سەلەمون
ماسی چەوری وەکو سەلەمون سەرچاوەیەکی نایابی ئۆمیگا 3 و ترشە چەورییەکانی DHA و EPAن کە هەردووکیان پێویستن بۆ گەشەکردن و کارکردنی مێشک.
٢- هێلکە
هێلکە بۆ زیادکردنی زیرەکی منداڵ گرنگە بەو پێیەی بە سەرچاوەیەکی گەورەی پرۆتین ناسراوە، بەڵام زەردێنەکەی پڕە لە کۆلین کە یارمەتی گەشەکردن و بەرزکردنەوەی یادەوەری دەدات.
٣- کەرەی عەلیبابا
کەرەی عەلیبابا سوودی زۆرە بۆ زیادکردنی زیرەکی لە منداڵدا چونکە سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامین E، جگە لەوەش بوونی مادەی سیامینە کە یارمەتی مێشک و کۆئەندامی دەمار دەدات گلوکۆز بەکاربهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی ووزە.
٤- دانەوێڵە
دانەوێڵە گلکۆز دابیندەکات و ڤیتامین B تێدایە بۆیە گرنگە بۆ زیادکردنی زیرەکی لە منداڵدا
٥- شۆفان
شۆفان وزەیەکی نایاب بۆ مێشک دابین دەکات کە منداڵ پێویستی پێیەتی لە بەیانیاندا کاتێک لە خەو هەڵدەستێت.
٦- توو
بۆ زیادکردنی زیرەکی لە منداڵدا، توو رێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە بەتایبەت ڤیتامین سی کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە شێرپەنجە و توێژینەوەکان دەریانخستووە کە بیرەوەری باشتر دەکات
٧- فاسۆلیا
فاسۆلیا وزە و ئاستی بیرکردنەوەی منداڵ بۆ ماوەیەکی زۆر بەرز دەکاتەوە.
٨- سەوزەواتە ڕەنگ تێرەکان
سەوزەی ڕەنگ تێر دژە ئۆکسانی تێدایە کە تەندروستی و بەهێزی خانەکانی مێشک دەپارێزێت، وەک: تەماتە، پەتاتەی شیرین، گێزەر، و سپێناخ.
٩- شیر و ماست
لەو خۆراکانەی کە زیرەکی منداڵ زیاد دەکەن، پێویستە بیر لە شیر و ماست بکەیتەوە، بەو پێیەی بەرهەمە شیرەمەنیەکان پڕن لە پرۆتین و ڤیتامینی B پێویست بۆ گەشەی شانەکانی مێشک.
١٠- گۆشتی مانگا




