ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیجیهانعێراقكوردستان

بەپەلە بزووتنەوەی ئیسلامی پێشوازی لە بڕیارەکانی کۆنگرەی پ.ک.ک دەکات

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەدەمەوەهاتنی ئەندامانی کۆنگرەی ١٢ی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ پەیامە میژووییەکەی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەگۆڕینی خەباتی چەکداری بۆ خەباتی پەڕلەمانی و مەدەنی و هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان و کۆتایهێنان بەتوندوتیژی و شەڕو ناکۆکییەکان، هەنگاوێکی گرنگ و میژووییە بۆ بەرقەراری ئاشتی و ئاوەدانی لەتورکیای دراوسێمان و گەلانی ناوچەکەو رۆژهەڵاتی ناوەراست بەگشی، وە دەستخۆشیش دەکەین لە ئەندامانی کۆنگرەی 12 pkk بۆ ئەم بڕیارە گرنگەیان، هیوادارین هەنگاوە کرداریەکان دەستپێبکەن بەئامانجی سەرکەوتووبوونی پرۆسەی ئاشتی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان گەلانی ناوچەکە.

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێڕاق
١٢/٥/٢٠٢٥

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close