تەندروستی

سەدان کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

سەدان کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

باسک نێت – هەڵەبجە

فەرحان حەمەخان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە

لەبەیانی یەکەم رۆژی جەژن تاوەکوو کاتژمێر شەشی ئێوارە زیاتر لە 90 کەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەیان کردووە، لەو ژمارەیە چوار حاڵەت ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارکراون لە سلێمانی.

حاڵەتەکان زۆرینەیان ڕۆژانە دووبارەن و بەشێک لەوانەش بەهۆی ژەهراویبوونەوە سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنیان کردووە.

هاوکات بە پێی ئامارەکان، لە بەرەبەیانی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان تاوەکوو کاتژمێر 10ـی شەوی ڕابردوو 133 کەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتیی هەولێریان کردووە.

زۆرترین ئەو حاڵاتانەی چوونەتە نەخۆشخانەکە ڕووداوی هاتوچۆی ماتۆرسیکل بوونە، کە نۆ حاڵەتن.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close