ئابووری

بانکی ناوەندی عێراق: جیاوزای لە نێوان دۆلاری شین و سپی نابێت هەبێت

بانکی ناوەندی عێراق: جیاوزای لە نێوان دۆلاری شین و سپی نابێت هەبێت

باسک نێت

بانکی ناوەندی ڕونیکردەوە یاسا و ڕێنمایی و دەقە کارپێکراوەکان هیچ جیاوازییەک لە نێوان چاپە جیاوازەکانی دراوی دۆلاری ئەمریکیدا ناکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد کە بانک بەردەوامە لە وەرگرتنی ئەم چاپانە و مامەڵەکردن پێیانەوە لە ڕێگەی هەموو بانکە ڕێپێدراوەکانەوە.

ڕونکردنەوەی بانکی ناوەندیی عێراق :

دۆلاری سپی (کۆن) و شین (نوێ) هیچ جیاوازییەکیان نییە و نرخەکەیان وەک یەکە.

 ​بانکەکان و نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بۆیان نییە بە نرخێکی کەمتر دۆلاری چاپی کۆن لە هاوڵاتیان وەربگرن.

​ئەم بڕیارە بۆ ڕێگریکردنە لەو “سەرانە” یان ئەو بڕە پارەیەی کە هەندێک کەس لە گۆڕینەوەی دۆلاری کۆندا دەیبڕێت.

لەکاتی بونی سەرپێچی دەتوانرێت سکاڵا لەسەر ئەو شوێنە تۆمار بکرێت کە جیاوازی لەنێوان دۆلاری شین و سپی دەکات.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close