وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، “بە هیچ شێوەیەک لە مانگی رەمەزاندا نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا بەرز نابێتەوە”. دەشڵێت، کاردەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک.
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کۆگاکانی وەزارەت لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە ئامادە کراون بۆ دابینکردنی کەرەستەی خۆراکی بۆ مانگی رەمەزان.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە گوایە لە مانگی رەمەزاندا نرخی خۆراک بەرز دەبێتەوە و کاردەکەن بۆ وردبینیکردنی بازاڕەکان و پشتڕاستکردنەوەی نرخی پێداویستییە خۆراکییەکان لە مانگی رەمەزاندا.
ئەوەشی خستە روو، ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵی پێشوو بەهۆی بوونی چاودێرییەکی توند بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی نرخی خۆراک لە بازاڕی ناوخۆدا و کاردەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و بەرز بوونەوەی نرخی خۆراک لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا.