كەش و هەواكوردستانهەواڵ

کەشناسى هەرێم: سبەینێ لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات سبەینێ لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت، لەچەند ناوچەیەکى دیکەش بەبڕى جیاواز باران دەبارێت.

بەپێى راپۆرتى بەشى پێشبینى لە بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، سبەینێ لە پارێزگاى هەولێر کەشوهەوا سارد دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، لە هەندێک ناوچەش بڕێکى کەم باران دەبارێت، لە پارێزگاکانى سلێمانی و هەڵەبجەش لەکاتەکانى بەیانیدا لەناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، لەهەمانکاتدا لە هەندێک ناوچەى دیکە باران دەبارێت.

لەبەشێکى دیکەى ئەو راپۆرتەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستاندا هاتوە، سبەینێ لە پارێزگاى دهۆک لەکاتەکانى بەیانى زوودا بەفر دەبارێت، بەڵام لەپاش نیوەڕۆوە کاریگەرى ئەو شەپۆلە لاواز دەبێت.

سەبارەت بە پارێزگاى کەرکوکیش بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکردوە، کەشوهەوا سارد و هەور دەبێت و لەکاتەکانى بەیانى زوودا کەمێک نمەباران دەبارێت، لەپاش نیوەرۆشەوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆنیمچە هەور.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close