نوسەران

تایبەت مەندی کۆنگرە …( بلغوا عنی ولو آیە) ڕاگەیاندنی بزووتنەوە بەرەوکوێ!؟

تایبەت مەندی کۆنگرە …( بلغوا عنی ولو آیە)
ڕاگەیاندنی بزووتنەوە بەرەوکوێ!؟

بەشی سێ یەم
علی حاجی زەڵمی

ئێستا مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە قۆناغی متبوونی خۆیدایە، وا بەرەو کۆنگرەی دوازدەھەمی بزووتنەوەکەمان دەڕۆین، ئەوەی بیری لێدەکەمەوە ڕەوش و باروزروفی مەکتەبی ڕاگەیاندە لە پاش بەستنی کۆنگرە و ھەڵگرتنی ئەم قۆناغەیە بە خۆی و فەراغ و سستیی و بێ بەرناییەوە، بەخۆی ھەندێ کۆت و بەند و بەندەی تەعین و بێدەنگەوە، بەخۆی و تەشکیلە کلاسیکییەکەیەوە، ھەڵگرتن و بەجێھێشتنی ئەم قۆناغەیە کە بە ڕێژەی سالب لە دوای زۆرینەی میدیاکانەوەیە، ئێمە وەک شەخس باس لە مەکتەبی ڕگەیاندن ناکەین بەڵکو باس لە کۆی سیستەم و تەشکیلە و ئەو عەقڵانە دەکەین ھیچ بەردێک ناخەنە سەر بەردی میدیای بزووتنەوەکە، ئەوەتا لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر ڕاگەیاندن کارمان ھەیە ، بۆیە ھەرچیمان کردووە دەبێت لەم فەوزایە نەجاتما ببێت، ئەوەی بەلای منەوە گرنکە ئەوەیە ئێمە جۆن وا لە خۆمان بکەین ئەوەی ئەھلی کارە لە شوێنی خۆی دایبنێین، چۆن بتوانین ئەوەی میدیاکارە و وەک ڕۆژنامەنووس و وەک خۆی خاوەن باگراوندی ڕۆژنامەنووسییە لە مەکتەبی ڕاگەیاندندا کۆیان بکەینەوە، چۆن وابکەین ھەر یەکەمان ھەست بەوە بکەین کە کاری خۆمان بکەین و ئەوەی بواری خۆمانە تێیدا خۆمان قاڵ بکەینەوە، نەوەک خۆمان بسەپێنین ، بۆیە دڵ نیاین ئەوەی حەز و خۆشەویستی نەبوو بۆ کار و پرۆژە و کار، ھەرگیز سەرکەوتوو نابێت، بەداخەوە میدیا کاران و ئەندامانمان لە مەکتەبی ڕاگەیاندن ئەھلی حەز و خۆشەویستیمان نییە بۆ میدیا و کاری میدیایی، ئەوەی دەیبینین کۆمەڵێک موچەخۆرن و ھەر وەک ئۆرگانەکانی دیکەی باسک ئێمە گردبووینەتەوە بۆ بەردەوامیدان بە ڕەوشێک کە بەچاوی خۆمان ئێستا و داھاتووی دەبینین، ئێ بۆ خۆمان گێل بکەین!؟، بێگومان ئێستای ئێمە جۆرێکە لە عەیبە!، بە ھەموو حوکمێک ماڵمان شپرزەیە، بێ بەرنامەین، بێ ماڵین، ، ئێ بێگومان ھەمووشت بە تام و ھەموو تامێکیش بە پێوانە!، بداخەوە ئێستا بزووتنەوە نەک مەکتەبی ڕاگەیاندن نەک ھەر بیایەی نییە بەڵکو نوسینگەیەکی فەرمی سەرکی نییە لە ھیچ شارێکی کوردستاندا، ھەمووشمان بەوە ڕازین و بێدەنگین، چونکە فێر نەبووین، نازانین، بڵێین بۆ یان فێر نەبوین بڵێین (نا)، ئەوەی بیری لێناکەینەوە میدیایە بەگشتی و زەرورەتەکانی ڕاگەیاندنە، بە پێی تازەترین توێژینەوەی زانستی و مەیدانی ئەوەی ئێستا میدیا لە دنیادا پێی ھەڵدەستێ و ئەنجامی دەدات پێشتر ھیچ تەوژم و ھێزێک نەیکردووە و نەیتوانییوە بیکات، بە نموونە ھیزی ئابووری و سەربازی و دیبلۆماسی لە قۆناغەکانی ڕابردووی سەدەی ڕابردوودا ھەر یەک لەو ھێزانە کاریگەری و ئەنجامگیری خۆی ھەبووە و میدیاش وەک خۆی و لەو قۆناغانەدا کەم تا زۆر ئەو ڕۆڵەی خۆی بینیوە، بەڵام ئێستا میدیا نەنگی بە ھەموویان ھەڵچنیوە و بگرە ئێستا یەکەمینە لە بەرامبەر ھەموو ئەو ھێزانەدا، ئەو توێژەرانەی بواری میدیای جیھانی پێیان وایە لە ئێستادا میدیا بەلایەنی کەمەوە دوو ئەرکی گەورە ڕادەپەڕێنی و ئەنجام دەدات، ئەویش ئەو جەنگ و ئەرکەی کە لە ھەناوی پیشەکەیدا ھەیە و دووەم ئەو جەنگە دەرونییەی کە پێشتر لە سەردەمی جەنگی سارد و قورەتی جەنگەکاندا ھەبوون بۆسەر دەروونی مرۆڤەکان، بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە یان ئەو دوو کارە زۆر قورسە لەسەر شانی میدیا لەبەرامبەر ھێزە جۆربەجۆرەکاندا خۆی ھەموو ئەو ڕیانەی ئێمە دەسەلمێنێ کە لەسەر میدیای خۆمان ھەمانە، چونکە ھەموومان بێگومانین کە ئەمڕۆ میدیا چەندە کاریگەرە وجێگەی ھەموو ھێزێکی گرتووەتەوە و ھاوکێشە سیاسیی و ئابوری و بانگخوازان و پەروەردەکارانیشی بەلای خۆیدا کەمەندکێش کردووە و ھەر خۆی ھەموو ئەمانە ئاڕاستە دەکات، ئەی لە کاتێکدا ئێمە ئەو ڕاستییە دەزانین بۆ چ مەکتەبی نیە بان کەسێک نییە خاوەن توێژینەوەیەکی زانستی بێت لەسەر ڕاگەیاندن و کاری میدیا بەگشتی.
کۆنگرەی دوازدەھەم دەبێـت یەکلاکردنەوەی زۆر شت بێت کە پەیوەستە بە مەکتەبی ڕاگەیاندنەوە، ئەویش بەلایەنی کەمەوە دەبێت ئەو کەسەی دەبێـتە بەرپرس و ئەوانەشی دەبنە ئەندامی مەکتەب بە شێوەی ئیختیبار بێت، یان خاوەن ئەزموونی چەند ساڵەی میدیاکاری بێت و دیار بێت لە میدیای کوردیدا، دەبێـت کۆنگرەی دوازدەھەم ھەموو ئەو میدیاکارانەی کە پێگەی تایبەتی خۆیان ھەیە لە ئێستای دەرەوەی میدیای بزووتنەوەدا بیانھێنێـتە مەکتەبی ڕاگەیاندن، دەبێت کۆنگرەی دوازدەھەم بزوتنەوە توێژینەوەیەکی تێرتەسەل بکات لەسەر زمانی ڕاگەیاندن و پەرەپێدانی پرۆسەی میدیاکاری حیزبی خۆی، ھەموو ئەو ھەڵانەی لە ڕابردوودا کردوونی لە ئاست تەشکیلەی مەکتەبی ڕاگەیاندن، بەشەکانی مەکتەبی ڕاگەیاندن، پێگە ئەلیکترۆنییەکانی مەکتەبی ڕاگەیاندن، ڕۆژنامە و بڵاکراوەکانی مەکتەبی ڕاگەیاندن، ڕێگرەکانی بەردەم بەرەو پێشچوونی مەکتەبی ڕاگەیاندن، دەبێت داھێنانێکی نوێ بکات لە مەکتەبی ڕاگەیاندندا، بۆ ئەوەی ھەموومان بە گوڕ و تین و تاوی دڵسۆزیمانەوە خزمەت بە بزووتنەوە و پرۆژە پیرۆزەکانی بکەین.
لەبەشی چوارەم دا چاوەروانی پرۆژەیەک بن لەو بارەیەوە پشت بەخوا

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close