عێراقهەواڵ

گەشتى ئاسمانى نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکاتەوە

وەزیرى گواستنەوەى عێراق دەستپێکردنەوەى گەشتەکانى هێڵى ئاسمانى عێراقى بۆ ئێران راگەیاند.

ناسر حەسەن شبلى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانیەکانى هێڵى ئاسمانى عێراق بۆ تاران و مەشهەد دەستپێدەکاتەوە.

راشگەیاندوە، دەستپێکردنەوەى گەشتەکان دواى ئەوەدێت کە رەزامەندى دەسەڵاتى فرۆکەوانى ئێرانیان بۆ ئەنجامدانى گەشتى ئاسمانى راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەکانى بەغدا و نەجەفەوە بۆ فرۆکەخانەکانى تاران و مەشهەد و بەپێچەوانەوە  وەرگرتوە.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژى(25) ئەیلولى رابردو دەسەڵاتى فڕۆکەوانى عێراق گەشتە ئاسمانیەکانى بۆ ئێران ڕاگرت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close