بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی موچەوە، نوێنەرانی شەش سەندیکا و کۆمەڵەی پزیشکی لە شاری سلێمانی مانگرتنیان لە زۆنی ساردی نەخۆشخانەکان ڕاگەیاند.
نوێنەری پزیشکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا بەیانامەیەکی خوێندنەوە و ڕایگەیاند،لە قۆناغی یەکەمدا تەنیا لە زۆنی ساردی نەخۆشخانەکاندا ماندەگرن.
وتیشی بە ڕەچاوکردنی ژیانی هاوڵاتیان پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە ناوەندەکانی چارەسەرکردنی کۆرۆنا و نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن دەوامکردن بەردەوام دەبێت.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی مانگرتنیان لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان ڕاگەیاندبوو جگە لە شوێنە هەستیارەکان.
پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن زیاتر لە ٤٠ رۆژە موچەیان وەرنەگرتووە،ئەوەش وایکردوە بارو گوزەرانیان خراپ بێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە