
حەیدەرعەبوودی وتەبێژی حکومەتی عێراق:
پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان بەرپرسیارێتیی حکومەتە و هەموو عێراق دەگرێتەوە
پاراستنی هێڵەکانی بۆریی نەوت دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵی، و تەنها لە ناوچەیەکی جوگرافیی دیاریکراودا قەتیس نابێت، بەڵکو هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە.
دەزگا ئەمنییەکان ڕێنمایییان پێدراوە بۆ بەدواداچوونی سەرجەم گومانەکانی قاچاخچێتیی نەوت.
دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕاپۆرت و زانیارییان پێشکەش بە سەرۆکوەزیران کردووە سەبارەت بە پڕۆسەکانی قاچاخچێتیی نەوت.
بە دووری نازانین کەسایەتییە تێوەگلاوەکان لە قاچاخچێتیی نەوت دەستگیر بکرێن، و دۆسیەکە ڕەوانەی دادگا کراوە.
متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە عێراق دەستی بە گەڕانەوە کردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




