
عەلی زەیدی: هەوڵ دەدەین بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە 155 هەزار دیناردا جێگیر بکەین
باسك نيت
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق:
هەوڵ دەدەین بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە 155 هەزار دیناردا جێگیر بکەین.
بڕی دابینکردنی دۆلاری کاشی مانگانەمان لە 140 ملیۆن دۆلارەوە بۆ نیو ملیار دۆلار بەرزکردەوە.
ئامانجمانە قۆناغ بە قۆناغ بڕی تاوەکو 2.5 ملیار دۆلار بەدەستبهێنین بۆ چارەسەرکردنی جیاوازیی نرخی ئاڵوگۆڕ.
نیگەرانییە ئەمریکییەکان لە گەیشتنی دۆلار بە گروپە چەکدارەکان، کاریگەری کردە سەر قەبارەی دابینکردنی دۆلار.
دابەزاندنی پێشووی نرخی دۆلار سوودی بۆ هاووڵاتی نەبوو جیاوازییەکە بۆ قاچاخچی و مامەڵەکارانی بازاڕ ڕۆیشت
کاردەکەین بۆ گەڕاندنەوەی نرخی دۆلار بۆ ١٥٥ هەزار دینار یان کەمتر.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە بازاڕی ڕەشدا بەهای دۆلاری ئەمریکی بە 169 هەزار دینارە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




