جیهانڕاپۆرتهەواڵ

هێزی دەریایی سوپای پاسداران:  چوار كەشتی نەوتكێشی سەرپێچیكار لە گەرووی هورمز لە یەک کاتدا كراونەتە ئامانج

هێزی دەریایی سوپای پاسداران:
چوار كەشتی نەوتكێشی سەرپێچیكار لە گەرووی هورمز لە یەک کاتدا كراونەتە ئامانج

باسک نێت
هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، لە یەک کاتدا چوار کەشتی سەرپێچیكاری نەوتكێشی لە کەنداوی فارسی كردووەتە ئامانج.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، بە پاڵپشتی هەڵوێستی بوێرانەی گەلی ئێران دەریاوانانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بەردەوامن لە بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵی گەرووی هورمز.

هێزی دەریایی سوپای پاسداران راشیدەگەیەنێت، پێداگری واشنتۆن لەسەر هاندانی کەشتییەکان بۆ گەشتکردن بە رێڕەوی مینڕێژکراو لە گەرووی هورمز تەنها دەبێتە هۆی زیادبوونی رووداوەکانی لەو جۆرە، ئەگەر سوپای ئەمریکا لەسەر رێبازی ئێستای لەناو گەرووی هورمزدا بەردەوام بێت، ئەوا مەودای روبەڕوبوونەوەکە درێژدەبێتەوە بۆ بنکەکانی لە ناوچەکەدا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئاژانسی هەواڵی فارس رایگەیاندووە، لە بەدواداچونێكی پەیامنێركەیدا لە ناوچەكە دەركەوتووە، ئەو چوار کەشتییەی سوپای پاسداران لە باکوری کەنداوی فارس کردونێتیە ئامانج، یان خاوەندارێتیە ئەمریکى بوون یان لە بەرژەوەندی کۆمپانیایەکی ئەمریکی بار دەگوازنەوە.

ئاژانسە ئێرانییەكە جەختیشكردووە، سەرەڕای ئەوە، شەوی رابردوو سێ کەشتیی دیکە لە کاتی رۆیشتن بە رێگایەکی بێ مۆڵەت لە باشوری گەرووی هورمز تەقیونەتەوە، لە ئاكامی پێكدادانیان بە مینە زیرەکە دەریاییەكان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close