عێراقكوردستانهەواڵ

لەكەركوك لەسەر گەندەڵی دوو تۆمەتبار دەستگیركران ، بزانه چیان کردوە

گەندەڵییەكی گەورە لەكەركوك ئاشكرا دەبێت

باسک نێت 

جارێكیتر گەندەڵییەك لە خانەنشینی كەركوك ئاشكرا بوە، ژمارەیەك فەرمانبەرو پارێزەر یاریان لە دۆسییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە كردووەو موچەی كەڵەكەبوی ژنێكیان بردووە.

بەپێی راگەیاندراوێكی دەستەی دەستپاكی، فەرمانبەرەكان لەگەڵ دوو پارێزەرو دوو كەس كە كاری موعقبی دەكەن، ساختەكاریان بە دۆسییەكەدا كردوووەو بەهاوبەشی لەگەڵ یەكتر دەستیان بەسەر 84 ملیۆن دینار موچەو شایستەی كەڵەكەبوی ژنەكەدا گرتووە بەبێ ئەوەی یەك دینار بەو ناوبراو بدەن.

دەستەكە رایگەیاندووە كە لەسەر ئەو دۆسێیە دوو تۆمەتبار دەستگیركراون كە یاریان لەدۆسییەكاندا كردووەو بەڵگەنامەكانیان گۆڕیوە.

ئەمە دووەم جارە گەندەڵی لەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشكرا دەبێت كە بەهاوبەشی لەگەڵ فەرمانبەرەكاندا موچە و شایستەی كەسانی مردوو خەرچ دەكەن و دەیخۆن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close