
گه‌شتیارێكی بیانی به 48 ملیۆن دیناری ساخته‌وه ده‌ستگیركرا
باسک نێت
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق:
له كاتی پشكنینی ئاسایی جانتای گه‌شتیاران له هۆڵی هاتنه‌ژوره‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی شه‌یب له پارێزگای میسان، كارمه‌ندێكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان توانیویه‌تی بڕی 48 ملیۆن دیناری عێراقیی ساخته بدۆزێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی تۆكمه له‌ناو یه‌كێك له جانتاكانی گه‌شتدا شاردراوه‌ته‌وه،
پاش ئاشكرابونی بڕه پاره‌كه، ده‌ستبه‌جێ ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر گه‌شتیاره بیانییه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر.
توانرا ناسنامه‌ی تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ش له ناوخۆی عێراقدا ئاشكرابكرێت و ده‌ستگیربكرێت، كه ئه‌ركی وه‌رگرتنه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره ساخته‌یه‌ی له ئه‌ستۆ بوه.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




