ئابووری

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی دابەزاندنی بەهای دینار ڕوونکردنەوە دەدات

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی دابەزاندنی بەهای دینار ڕوونکردنەوە دەدات

باسک نێت

بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند کە لەئەمڕۆوه‌ نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمه‌ریکی دەگۆڕدرێت، ئەویش لە چوارچێوەی هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری دارایی و پشتگیریکردنی گەشەی ئابووری.

 

بەپێی ڕاگەیاندنەکەی بانکی ناوەندیی عێراق، نرخی نوێ بەم شێوەیە دیاری کراوە:

نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی، 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان، 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

نرخی فرۆشتنی دۆلار بە شێوەی نەقد بە هاووڵاتیان 1520  دینار بۆ هەر دۆلارێک.

بانکی ناوەندیی جەختی کردەوە کە پاشەکەوتە دەرەکییەکانی بە تەواوی بەهێز و پێویستە و دەتوانێت داواکارییەکانی گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوە بۆ مەبەستی بازرگانی، ڕێکخستنی مامەڵەکانی کارتە بانکییەکان و فرۆشتنی نەقدی بۆ گەشتیاران، بەبێ سنوورداری، بە تەواوی و بەخێرایی دابین بکات.

ڕاشیگەیاند، هاووڵاتیان و کەرتی ئابووری دڵنیا دەکەینەوە لە بەهێزیی یەدەگی دراوی بیانی کە خواستی تەواو و خێرای هەموو حەواڵە دەرەکییەکان بۆ دابینکردنی پارەی بازرگانی و پارەی کارتە بانکییەکان و فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بەبێ کۆت و بەند.

بانکی ناوەندی ئەم گۆڕانکارییەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆ و پیشەسازی عێراقی ناوبردووە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دروستکردنی هاوسەنگی زیاتر لە نێوان کاڵاکانی ناوخۆ و بەرهەمە هاوردەکراوەکان.

بەپێی ڕاگەیاندنەکە، ئەم هەنگاوە هەروەها ئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ وەبەرهێنان لە کەرتە بەرهەمهێنەرە نانەوتییەکان و فراوانکردنی کارگە و کۆمپانیا ناوخۆییەکان، پشتگیری پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان و دابینکردنی هەلی کاری نوێ بۆ گەنجانی عێراقی هەیە.

دووپاتی کردووەتەوە کە: ” بەردەوام دەبێت لە هەموو ئەو هەنگاوانەی کە لە بەرژەوەندی وڵات و هاووڵاتیانن کە ئامانجیان پاراستنی سەقامگیری و سەلامەتی سیستەمی دارایی وڵاتە.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close