ئابووریعێراقهەواڵ

وتەبێژی حكومەتی عێراق:  هیچ وڵاتێك لێخۆشبوونی بۆ تێپەڕینی نەوتی عێراق نەكردووە بە گەرووی هورمزدا

وتەبێژی حكومەتی عێراق:
هیچ وڵاتێك لێخۆشبوونی بۆ تێپەڕینی نەوتی عێراق نەكردووە بە گەرووی هورمزدا

باسک نێت
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عێراق دەڵێت، بەبێ‌ ناوهێنانی هیچ وڵاتێك، هیچ لێخۆشبونێك بۆ عێراق نەكراوە لەپێناو هەناردەكردنی نەوتەكەی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە، عێراق پشت بە سیاسیەتێكی بە بازاڕكردن دەبەستێت لەڕێی سۆمۆوەو نەوتەكەی لە بەندەرەكە دەخاتەڕوو و كۆمپانیاكانی گواستنەوەش دێن لەسەر بنەمای ئەو نرخانەی كە عێراق دەیانخاتەڕوو، سەرەجام نەوتەكە دەبەن خۆیان مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە دەكەن كە لە گەرووی هورمز هەیە.

حەیدەر عەبودی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “دیجلە” وتیشی، عێراق بەو میكانيزمە نەوت دەفرۆشێت و لە ئێستادا میكانیزمێكی تریشی هەیە بۆ بەكرێگرتنی هەندێك لە نەوتهەڵگرەكان و فرۆشتنی نەوتەكەی لە دەرەوەی گەرووی هورمز، بەڵام لە هەموو بارودۆخێكدا عێراق كاریگەرییەكی زۆری ئەم جەنگەی لەسەر بووەو لە ئێستادا كاردەكات بۆ دۆزینەوەی رێرەوی جێگرەوەو هاوپەیمانی و بۆری ستراتیجی بە ئاڕاستەی جەیهان و بانیاس و پێموایە، ئەم بەشێكە لەو مافە یاساییانەی كە هەیەتی.

لەبارەی سەپاندنی گەمارۆی ئاسمانی بەسەر ئێرانیشدا وتی، حكومەتی عێراق و هیچ لایەنێكی فەرمی، فەرمانی رێگریكردنی لە نیشتنەوەی فڕۆكەی ئێرانی لە فڕۆكەخانەكانی عێراق دەرنەكردووە، بەڵكو ئەو كۆمپانیایانەی فڕۆكەخانەكان بەڕێوەدەبەن ئەوان بڕیارەكەیان داوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close