
زه‌یدی له به‌غداده‌وه به‌ره‌و پاریس به‌ڕێكه‌وت؛ به‌نیازه سه‌ردانی ئه‌مریكاش بكات
باسک نێت
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غداده‌وه به‌ره‌و پاریس به‌ڕێكه‌وت، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا سه‌ردانی ئه‌ڵمانیاش ده‌كات، ئه‌مه نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاویكرده‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بودی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، له‌م سه‌ردانه‌دا، عه‌لی زه‌یدی كۆمه‌ڵێك یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له بواره‌كانی (وه‌به‌رهێنان، وزه، پیشه‌سازی، بارزگانی، ته‌كنه‌لۆژیا، خوێندن، رۆشنبیری و ژێرخان) ئیمزا ده‌كات.
به‌پێی قسه‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ئاگادار، عه‌لی زه‌یدی نیازی هه‌یه له ئه‌وروپاوه گه‌شتی ئه‌مریكا بكات به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵێك هه‌یه واده‌ی دیداری دۆناڵد تره‌مپ بۆ عه‌لی زه‌یدی وه‌ربگیرێت.
ناوه‌ڕاستی ته‌موزی ئه‌مساڵ، عه‌لی زه‌یدی بۆ یه‌كه‌مجار دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كرد‌و له یه‌كه‌م وێستگه‌دا چووه ئه‌مریكا.




