
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكور
بۆری (به‌سره- حه‌دیسه- بانیاس- توركیا) 24 بۆ 48 مانگ ده‌خایه‌نێت و عێراق له هورمزو تانكه‌ر رزگار ده‌كات
باسک نێت
فه‌یسه‌ڵ حه‌مادی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نه‌وتی باكور بۆ ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگوباسه‌كانی عێراق:
به له‌به‌رچاوگرتنی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌باره‌ت به فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق و، پاش واژۆكردنی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكی و قه‌ته‌رییه‌كان، ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر راكێشانی بۆرییه‌كی 56 ئینج له به‌سره‌وه بۆ حه‌دیسه‌وه، له‌وێشه‌وه بۆ بانیاس له سوریا، هه‌روه‌ها له حهیسهوه بۆ هێڵی عێراق- توركیا به ئاڕاسته‌ی پیشخاپور، درێژی ئه‌م هێڵه ده‌گاته 1000 كیلۆمه‌تر.
ئه‌م هێڵه نه‌رمییه‌كی زۆر به پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق ده‌به‌خشێت، رزگارمان ده‌كات له‌ژێر چنگی گه‌رووی هورمز و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به تانكه‌ر؛ به‌رده‌وامی ده‌دات به ئابوری عێراق.
ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه گه‌وره‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به به‌ردی بناغه‌ی ئابوری عێراق ئه‌ژمارده‌كرێت.
لەبەر ڕۆشنایی ئەمەدا ئەو کۆمپانیایانەی باسمان کرد، لە ڕێگەی وەزارەتی نەوت و وەزیری نەوت و بریکاری وەزیری نەوت، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ستافی باڵا لە وەزارەتی نەوت دەستپێکرد، هەروەها لیژنە وەزارییەکان پێکهێنران و دەستیان بە کارەکانیان کرد بۆ دانانی پلان و توێژینەوەی تایبه‌ت به كه‌ڵك و تێچووی پرۆژه‌كه.
توانای دیزاینی بۆرییه‌كه ده‌گاته 2 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه، ملیۆنێك به‌رمیل به‌ئاڕاسته‌ی حه‌دیسه- بانیاس له سوریا‌و، ملیۆنێك به‌رمیل به ئاڕاسته‌ی هێڵی عێراق- توركیا له توركیا.
لیژنه وزارییه‌كانی كاره‌كانی ئاماده‌كردنی ئاڕاسته‌و نه‌خشه‌كانیان ته‌واو كردووه‌و، به‌پێی فه‌رمانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران رێكاره‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت ته‌واو ده‌كرێ به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به شێوازی گرێبه‌سته‌كه، ته‌واوكردنی ئه‌م بۆرییه 24 بۆ 48 مانگ ده‌خایه‌نێت.




