عێراقهەواڵ

سەدر هۆشداری توند ئەداتە نەیارەکانی زەیدی لەوپەڕی ئامادەباشیدان

باسک نێت
ئاراس مەشهدانی، سەركردە لە هاوپەیمانی عەزم دەڵێت، رەوتی سەدر لەوپەڕی ئامادەشیدان و هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر زەیدی كۆتایی بە پرۆسەی سیاسی دەهێنێت لە عێراق.

مەشهدانی لە چاوپێكەوتنێنی تەلەفیزیۆنیدا راگەیاند، پشتیوانی موقتەدا سەدر بۆ عەلی زەیدی تەنها پشتیوانییەكی مەعنەوی نییە، بەڵكو پشتیوانییەكی جەماوەرییەو لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ هەر پێشهاتێكی لەناكاو كە عەلی زەیدی بكاتە ئامانج و بەرژەوەندی وڵاتانی تر بخرێتە سەروو بەرژەوەندی عێراق و ئەوە كارێكی رەتكراوەیەو قبوڵی ناكەن.

پێشتر موقتەدا سەدر پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی دەستگیرکردنى گەندەڵکاران راگەیاند کە لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ئەنجامدراو بە هەوڵێکی قارەمانانەی چاكسازی ناویبردو زەیدى بە سەربازی دژە گەندەڵی ناوبردو ئۆباڵی بەرپرسیاێتی سەلامەتی ژیانی خستە ئەستۆی گەندەڵكاران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close