
“گەرووی هورمز بە تەواوی داخراوەو هیچ کەشتییەک ناتوانێ هاتووچۆ بکات”.
باسک نێت
هێزی دەریایی سوپای پاسداران:
لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکی لەبارەی کراوەبوونی گەرووی هورمز درۆیەکی ئاشکرایە.
تەنیا بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخی نەوت و پەردەپۆشکردنی شکستەکانی خۆیانە.
زاڵبوونی جەنگاوەرانی ئیسلام بەسەر ئەم ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا تەواو یەکلاکەرەوەیە و بە هەموو هێز و لە لوتکەی دەسەڵاتد.
گەرووی هورمز بەڕووی سەرجەم ئەو کەشتییانەدا داخراوە کە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیانەوێت هاتووچۆ بکەن.
دڵنیایی بە گەلی ئازیز، بوێر و هەڵبژێردراوی ئێرانی ئیسلامی دەدەین کە ئەم ڕەوتە تا کۆتاییهاتنی شەڕەنگێزییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە دژی وڵاتە ئازیزەکەمان و جێبەجێکردنی پابەندییە دیاریکراوەکان بەردەوام دەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




