
ئەردۆغان”كه توركیای بێ تیرۆر ده‌گاته ئامانج؛ سوریا‌و عێراق ئاشتی به‌خۆوه ده‌بینن”
باسک نێت
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له وتارێكدا پارێزگای (بێدلیس)ی باكوری كوردستان:
با کەس گومان لەوە نەکات، هەموومان شاهیدی سەرهەڵدانی تورکیایەکی مه‌زن و بەهێز دەبین.
کاتێک پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر (مه‌به‌ستی پرۆسه‌ی ئاشتییه له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان) گەیشتە ئامانجی خۆی، ان شاءاللە دەرگاکانی سەردەمێکی نوێ لەبەردەم میللەتەکەماندا دەکرێتەوە.
سەردەمێکی نوێ بۆ میللەتەکەمان دەستپێدەکات. ناوچه‌كه‌مان به‌تایبه‌تی سوریا و عێراق کەشێکی ئاشتیانه به‌خۆوه ده‌بینن. هەموو گەلانی برا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان سه‌رده‌كه‌ون، ئێمە دەزانین کێ بەم شتە تێکدەچێت، کێ بەوەوە نیگەرانە. گرنگ نییە چی بکەیت، نا‌توانیت لە ڕێگاکەمان دوور بخەیتەوە.
بازرگانانی خوێن و ئەو هەلپەرستانەی قازانج لە تیرۆر دەکەن زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، تاوانبارانی جینۆساید کە دەیانەوێت جوگرافیای ئێمە بخەنە ناو ناسەقامگیرییەوە، دەدۆڕێن. مرۆڤایەتی، برایەتی، ئاشتی و سەقامگیری براوه دەبێت.
براوە گه‌لی تورکیا دەبێت كه 86 ملیۆن كه‌سه، با کەس هیچ گومانێکی نەبێت، سپێده‌ی توركیایه‌كی مه‌زن و به‌هێز ده‌ركه‌وتووه.




