جیهانهەواڵ

دۆناڵد ترەمپ: رەنگە ئەمڕۆ یان سبەی پێنج شەممە گەرووی هورمز بكرێتەوە

دۆناڵد ترەمپ:
رەنگە ئەمڕۆ یان سبەی پێنج شەممە گەرووی هورمز بكرێتەوە
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە هەر ئەمڕۆ یان پێنجشەممە رێککەوتن لەسەر گەرووی هورمز بکرێت.

بەگوێرەی ئاژانسی “ئەسۆشێتد پرێس”، ئەو رۆژنامەنوسانەی لەگەڵ ترەمپ لە کالیفۆرنیا گەشتیان کردووە، پرسیاریان لێکردووە سەبارەت بە راپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی ئاکسیۆس بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، رەنگە رۆژی چوارشەممە راگەیەندراوێک سەبارەت بە گەرووی هورمز بڵاوبكرێتەوە.

ئێوارەی سێشەممە بەکاتی کالیفۆرنیا، بەیانی چوارشەممە بەكاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ترەمپ وتویەتی، رەنگە ئەوە رووبدات، سبەی یان رۆژی دواتر، پێشکەوتنێکی زۆر بەدیهاتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close