كوردستانهەواڵ

 دەرگای دامەزراندن بۆ سەدان وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکرێتەوە

دەرگای دامەزراندن بۆ سەدان وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکرێتەوە

باسک نێت

دەرگای دامەزراندن بۆ سەدان وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکان بە شێوەی گرێبەست (لەجێدانان) دەکرێتەوە و پڕۆسەکەش بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت

ساڵی 2024 فەرمانی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست بۆ چوار هەزار و 100 وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکان دەرکرا.

بەڵام تا ئێستا بەشێکیان دەستبەکار نەبوون، یان بۆ جاری دووەم گرێبەستەکانیان نوێ نەکردووەتەوە لەبەر ئەم هۆکارە، ئێستا سەدان وانەبێژی دیکە لە شوێنیان دادەمەزرێنرێن.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان مانگی ڕابردوو بە نووسراوێکی فەرمی ڕەزامەندیی داوە کە پڕۆسەی لەجێدانان بۆ ئەو شوێنانە بکرێت و وانەبێژانی دیکە بخرێنە شوێنی ئەو مامۆستایانە و بە گرێبەست دابمەزرێنرێن.

بۆ ئەمەش، مەرجە کە بەتەواوی ڕەچاوی مەرج و ڕێنماییەکان بکرێت و پڕۆسەی لەجێدانانەکە بەگوێرەی پسپۆڕییەکان بێت

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەم بارەیەوە ئاشکرای دەکات، پڕۆسەکە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەبێت و مامۆستایان دەبێت لە ڕێگەی لینکێکەوە فۆڕم پڕ بکەنەوە. هاوکات بڕیارە هەفتەی داهاتوو لینکەکە بۆ ئەو مەبەستە کارا بکرێت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close