
وۆڵ ستریت جۆرناڵ:
سوپای پاسداران كردنە ئامانجى بنكەكانی ئەمریكا لە سوریاو عومان و كوەیت رادەگەیەنێت
باسک نێت
رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکاوە ئاشکرای کردووە، ئەو هێرشانەی کە چەند پردێکیان لە ئێران کردووەتە ئامانج، بەشێکە لە ستراتیجێک کە ئامانج لێی بڕینی هێڵەکانی پشتیوانییە لە بەندەرعەباس، کە بنکەیەکی سەرەكی هێزی دەریایی ئێرانە بەکاریدەهێنێت بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە گەرووی هورمز.
شەوی رابردوو تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران کردە ئامانجی چەند پردێكی لە ناو شاری بەندەر عەباس و دەوروبەری راگەیاند، كە بەهۆیەوە رێگا سەرەکییەکانی بەستنەوەی شارەکە بە پارێزگاکانی تر داخران.
بەندەر عەباس بە یەکێک لە گرنگترین ناوەندە سەربازی و دەریاییە ئێران دادەنرێت، كە بنکەیەکی سوپای پاسدارانی تێدایەو ناوەندێکە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران لە گەرووی هورمز و کەنداو، جگە لە رۆڵی لە پاڵپشتیکردنی توانا دەریاییەکانی ئێران.
لای خۆیەوە، سوپای پاسدران رایاگەیاند، لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمریكا، هێرشیان كردووەتە سەر ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا لە ناوچەی تەنف لە سوریا، هاوكات سیستەمی راداری چاودێری دەریایی و رادارێکی ئەمریکیان لە سەڵتەنەی عومان کردووتە ئامانج، لەگەڵ كردنە ئامانجی کەرەستەی سەربازی لە بنکەیەکی ئەمەریکا لە کوەیت.
سوپای پاسداران جەختیشیكردووە، گەرووی هورمز لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە دەریاییەکانیاندا دەمێنێتەوەو بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانی وەڵامدانەوە.




